ئێران ‌و عومان لەسەر نەخشەی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز ڕێككەوتن

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێران ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند كە لەگەڵ عومان گەیشتوەتە ڕێككەوتن لەسەر نەخشەی كەشتیوانی دەریایی بۆ گەرووی هورمز.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند "سەرەڕای ئاستەنگەكانی ئەمریكا، دانوستانەكانی نێوان ئێران و عومان پێشكەوتنی ئەرێنی و جێگیری بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر نەخشەی كەشتیوانی دەریایی بۆ گەرووی هورمز كراوە".

بەقایی ئەو ڕێككەوتنەی بە "بەرهەمی هاوكاریی دامەزراوەیی هاوبەشی نێوان دەزگا جۆربەجۆرەكانی دەوڵەت بە سەرۆكایەتی وەزارەتی دەرەوە و بە بەشداری چالاكانەی كەرتەكانی بەرگری و ئاسایش و ژینگەی وڵات" زانی.

ناوبراو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: وەك دەوڵەتێكی كەنار دەریا، لە مێژە دەستمان بە دانوستان لەگەڵ عومان كرد بۆ دیاریكردنی ڕێگایەكی سەلامەت بۆ گەشتە دەریاییەكان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، شتێك كە دەبوو لە هەر حاڵەتێكدا بەدەست بهێنرێت.