شارپرێس:
وەزایری دارایی عێراق لەبەغدا
پێشوازیکرد لە پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران و رایگەیاند، داخستنی گەروی هورمز
کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری عێراق دروستکردوە.
وەزارەتی دارایی عێراق
لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" فالح ساری، وەزیری دارایی پێشوازیکرد کە
عەبدولناسڕ هیممەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران و محەمەد کازم ئالسادق،
باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەبەغدا ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە
کۆبونەوەکەدا پەیوەندییە ئابوری و داراییەکانی نێوان هەردوو ولات و هەنگاوەکانی
بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە،
هەر لەو کۆبونەوەیەدا باس لە لێککەوتەکانی داخستنی گەروی هورمز کرا، کە کاریگەری نەرێنی
لەسەر کەرتی ئابوری عێراق هەبوەو هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی راگرتوە.