شارپرێس:
بەمەبەستی داکۆکیکردن لەمافو شایستە داراییەکانو گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتییان، بڕیاروایه سبەینێ یەکشەممە، خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەشاری سلێمانی کۆبونەوەیەکی جەماوەرییو کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گەورە ئەنجامبدەن.
سادق شێخ عوسمان بهنوێنهرایهتى خانهنیشانى ههرێم بانگەوازێکى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "داوا لەسەرجەم خانەنشینانی بەڕێز دەکەین، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەممە، لەباخی گشتیی (بەرامبەر حهسیب ساڵح ـ سلێمانى پاڵاس) بەجۆشو خرۆشەوە ئامادەبن، ئەم ئامادەبونە پەیامێکی ڕونو ڕاشکاوە بۆ هەردوو حکومەتی هەرێمو بەغدا، تا بزانن خانەنشینان لەداواکردنی مافە ڕەواکانیان سورنو پاشەکشە ناکەن".
ئهوهشى وتوه، "بڕیارە لەو گردبونەوەیەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەئامادەبونی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستانیو عەرەبی بەڕێوەدهچێت، تاوەکو داواکارییەکانی ئەم توێژە بەشێوەیەکی فراوان دەنگبداتەوە".
ههروهك ڕێکخەرانی گردبونەوەکە داوا لەخانەنشینان (بەژنو پیاوەوە) دەکەن، بەشدارییەکی کاریگەر بکەنو ئەم بانگەوازە بگەیەننە سەرجەم هاوڕێو هاوکارانیان، بۆ ئەوەی بەیەکدەنگیو بەهەڵوێستێکی جیددی، پێکەوە بەرگریی لەقوتی ژیانیان بکەن.
