شارپرێس:
ناوچەکە لەسەر لێواری تەقینەوەیە؛ سوپای پاسدارانی ئێران بەموشەکی بالیستیو درۆن هێرشیكردهسهر دوو بنکەی ئاسمانیی گرنگی ئەمریکا لەئوردنو ڕایدەگەیەنێت، ئەمە وەڵامی بۆردومانکردنی دوورگەی لارکە، ئەم هێرشە نوێیە ئاڵۆزییەکانی نێوان تارانو واشنتن دەباتە قۆناغێکی نادیارو مەترسیدار.
سوپای پاسداران لەبەیاننامەیەکدا وتی، "ژێرخانو شوێنی جێگیربونی فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمنمان لەهەردوو بنکەی ئاسمانیی ئەمریکی (مەلیک حسێن)و (ئەزرەق) لەئوردن تێکشکاندوە".
پاسداران ئاماژەی بەوەکردوە، "هێرشەکانمان بۆسەر ئەو دوو بنکە ئەمریکییە لەئوردن، وەک وەڵامێک بوە بۆ دەستدرێژییەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆسەر دورگەی لارک كه شهوى ڕابردوو هێرشیانكردهسهرىو ژمارهیهك كوژراوو بریندار كهوتهوه".
سوپای پاسداران ڕونیکردەوە، "لەهێرشەکانماندا بۆسەر بنکە ئەمریکییەکانی ناو ئوردن، درۆنو موشەکی بالیستیمان بەکارهێناوە، جهختیشدهكهینهوه، دەستدرێژی نابێتە چارەسەر بۆ بێدەسەڵاتیی دوژمن لەلاوازکردنی کۆنترۆڵمان بەسەر گەروی هورمزدا".
ئەم پێشهاتە دوای ئەوەدێت، بەرپرسێکی ئەمریکی، ڕۆژی یەکشەممە، ئاشکرایکردبوو، دوو سەکۆی هاویشتنی موشەکی سوپای پاسدارانیان لەدورگەی (لارک) لەباشوری ئێران بۆردومانکردوە، هەر دوێنێ سوپای پاسداران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەو بۆردومانەی کردبوو.
دواتر تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، هەواڵی هاویشتنی ژمارەیەک موشەکی بەرەو چەند ئامانجێکی جیاواز لەناوچەکەدا پشتڕاستکردەوە.
