ئایا خواردنی سیر پەیوەندیی بەپاراستنی بۆڕییەکانی خوێن و رێگریی لەجەڵتەی دڵ هەیە؟

تەندروستی

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 228 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلكسندر شیشۆنین، پزیشکی پسپۆڕی بۆرییەکانی خوێن و مێشک، ڕایدەگەیەنێت کە سیر بەشێکی زۆر تەندروست و بەسوودی سیستەمی خۆراکی ڕۆژانەیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناکرێت وەک ڕێگەیەک بۆ لەناوبردن و ڕزگاربوون لە  چەوری نیشتووی ناو بۆڕییەکانی خوێن بەکاربهێنرێت.

 
 بەپێی وتەی ئەم پزیشکە، سیر کۆمەڵێک ماددەی چالاکی بایۆلۆجی تێدایە کە تایبەتمەندیی بەرزیان هەیە لە پاراستنی بۆرییەکانی خوێن، کەمکردنەوەی هەوکردن و بەرەنگاربوونەوەی باکتریان، هەروەها سوودێکی زۆر ڕاستەوخۆ دەگەیەنێت بە تەندروستیی بەرگی ناوەوەی بۆرییەکانی خوێن و باشترکردنی ئەرکەکانی ڕیخۆڵە.

لەگەڵ ئەوەشدا، پزیشکەکە هۆشیاریی جددی دەدات لەوەی کە بڕی خواردنی سیر لە ژەمەکاندا زیاد نەکرێت بە هیوای دەستکەوتنی کاریگەریی دەرمانی و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.

 سیر بەرهەمێکی خۆراکی بەنرخە بەڵام چارەسەری پزیشکی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان نییە،  ئەگەرکۆلیسترۆڵ لەسەر پەردەی ناوەوەی خوێنبەرەکان نیشت و ڕێگری لە گەیاندنی ئاسایی خوێن بۆ ئەندامەکان دەکات، ئەوا مەحاڵە تەنها بە سیر لا ببرێت.

ئەو جەخت دەکاتەوە کە لە کاتی تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، پێویستە هۆکارە بنەڕەتییەکانی دیاری بکرێن و پێداچوونەوەی ورد بۆ شێوازی ژیان بخرێتە ڕوو. گرنگیدان بە خۆراکی هاوسەنگ و ئەنجامدانی ڕاهێنانی جەستەیی بەردەوام بەشێکی سەرەکیی و گرنگن لە هەر بەڕێوەبردن و بەرنامەیەکی چارەسەری گشتگیردا.