حکومەت لەمانگی ئەیلولدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027 دەدات

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 202 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران لەمانگی ئەیلولدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2027 دەدات. 

 
عەبودی ئەمرۆ دووشەممە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە دا کورتهێنانی دارایی لەسەر بنەمای یاسای کارگێڕیی دارایی دەبێت و لە 3% تێپەڕ ناکات، بەو پێیەی وەزارەتی دارایی کار لەسەر ئامادەکارییەکان دەکات بۆ تەواوکردنی یاساکە. 

ڕوونیشی کردەوە کە بودجەی 2027 دەبێتە بودجەی بەرنامەکان و پرۆژەکانی حکومەت لە کەرتی کارەبا و گەشەپێدان لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیوانییە لەخۆدەگرێت، هاوکات دۆسیەی دامەزراندنی گرێبەستەکان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. 

لەکۆتاییدا جەختی کردەوە کە هەناردەی نەوتی خاوی عێراق زیادی کردووە و ئێستا کەمتر نییە لە 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.