تۆمارکردنی ئاستێکی پێوانەیی؛ لەسێ مانگدا زیاتر لە 5000 کەس لەئیسپانیا بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 94 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەنێوان یەكی حوزەیران تا 31ی ئابی 2026، زیاتر لە 5000 حاڵەتی گیانلەدەستدانی پەیوەندیدار بەگەرماوە لەئیسپانیا تۆمار کراوە، کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لەسەرەتای دەستپێکردنی کۆکردنەوەی ئەم زانیارییانە لەلایەن پەیمانگای تەندرووستی "کارلۆسی سێیەم" لە ساڵی 2015وە.

 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، گەرما بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی 2149 کەس لە مانگی ئاب، 2025 کەس لە تمووز و 937 کەس لە حوزەیران، کە کۆی گشتیی دەگاتە 5111 گیان لەدەستدان.

ئەم ڕێژەیە پێشتر لە ساڵی 2022دا گەشتبووە 4652 حاڵەت. ئەم ئامارانە لەڕێگەی سیستەمی "مۆمۆ"وە دەستنیشان دەکرێن کە جیاوازیی نێوان ڕێژەی مردنی ڕاستەقینە و ڕێژەی پێشبینیکراو دەپێوێت.

هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، داڕشتەی کەشوهەوای نیشتمانیی هۆشدارییداوە کە پلەکانی گەرما لە مانگی ئەیلوولدا ڕەنگە 10 پلەی سیلیزی بەرزتر ببنەوە لە ئاستی ئاسایی خۆیان. جێی ئاماژەیە کە تمووزی 2026 گەرمترین و وشکترین مانگ بووە لە مێژووی وڵاتەکەدا لە ساڵی 1961وە، کە بۆتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرکەوتنەوەی بێپێشینە لە دارستانەکاندا.

ئیسپانیا کە یەکێکە لە زیانلێکەوتووترین وڵاتان بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا، بەردەوام ڕووبەڕووی شەپۆلی گەرمای درێژخایەن دەبێتەوە کە تێیدا پلەکانی گەرما 40 پلەی سیلیزی تێپەڕێنن.