شارپرێس:
سەرچاوەیەكی باڵای سەربازی ئێران بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم پشتڕاستی كردەوە كە ئێران وەڵامێكی هاوشێوەی هێرشەكانی ئەمریكا دەداتەوە.
ئەو سەرچاوەیە جەختی لەوە كردەوە كە هێزە چەكدارەكانی ئێران تۆڵەی هێرشی ئەمریكا بۆ سەر چەند شوێنێكی نێوخۆی ئێران دەكەنەوە و جەختیشی لەوە كردەوە كە وەڵامدانەوەكە چەندین جار لە قەبارەی ئەو هێرشانەش زیاتر دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هەروەك پێشتر هۆشداریمان دا و بەڵێنمان دابوو، هێزە چەكدارەكانی ئێران وەڵامێكی یەكلاكەرەوە و بەرفراوان نیشان دەدەن بۆ هەر دەستدرێژییەك كە خاك یان بەرژەوەندییەكانی وڵات بكاتە ئامانج.
ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، هێرشمان كردووەتەسەر چەند ئامانجێك لەئێران لەكاتێكدا تاران وەڵامبداتەوە، زۆر بە توندی و بەهێزی جارێكی دیكە لێیان دەدەینەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا سێنتكۆم دەستپێكردنی زنجیرەیەك هێرشی نوێی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.