زەیدیی ساڵانە 15 ملیار دۆلار بۆ بودجەی گشتی دەگێڕێتەوە

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایدەكات، جێبەجێکردنی مۆدێلێکی نوێی ئابوری لەپاڵاوگەکانی عێراق پەیڕەو دەكرێت، كە بەكۆی گشتی ساڵانە 15 ملیار دۆلار بۆ بودجەی گشتی دەگەڕێنێتەوە.


ئیحسان عەوادی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هێنانی مۆدێلێکی ئابوریی نوێ لەلایەن عەلی زەیدی و وەزارەتی نەوت ساڵانە 15 ملیار دۆلار بۆ بودجەی فیدراڵی عێراق دەگەڕێنێتەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاریی موچەو دەرماڵەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکە بکرێت.

عەوادی وتیشی، مۆدێلە ئابورییەکە لەلایەن عەلی زەیدییەوە هێنراوەتە ئاراوەو بەهاوکاریی تەکنیککاران و پسپۆڕان و ئابوریناسانی وەزارەتی نەوت داڕێژراوە، ئەمەش وایکردوە ئێستا ساڵانە 15 ملیار دۆلار بۆ بودجەی فیدراڵی بگێڕێتەوە، بەبێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر موچەو دەرماڵەی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت هەبێت.

دەشڵێت، زەیدی لەهەفتەی یەکەمی حکومەتەکەیدا پڕۆژەی دابینکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبونی خزمەتگوزاریی بۆ ئەو خێزانە عێراقییانە ڕاگەیاند کە خاوەنی هیچ خانویەک نین، هاوکات حکومەت توانیویەتی لەماوەی 100 ڕۆژدا کێشەی 300 هەزار پارچە زەوی یەکلایی بکاتەوە.