شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەیەکی بێپێشینەی ئاراستەی تاران کردو ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لەدەوروبەری گەروی هورمز بەردەوامن، دهشڵێت، "بهشێوهیهك لێى دهدهین تهنها كهمێكى ئهو وڵاته دهمێنێتهوه".
ترەمپ لەهەژماری خۆی لە"تروس سۆشیاڵ" نوسیویەتی، "ئەم هێرشانە وەڵامێکە بۆ هەوڵەکانی ئێران بۆ مینڕێژکردنی گەروی هورمزو ئاراستەکردنی ههشت موشەک بۆسەر بنکەیەکی ئەمریکی لەئوردن".
ترەمپ هۆشدارییدا، "ئەگەر ئێران وەڵامبداتەوە، گورزێکی زۆر بەهێزتر دەخوات، بەشێوەیەک کە تەنها کەمێک لەکۆماری ئیسلامی دەمێنێتەوە".
میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردەوە، سوپای وڵاتەکەیان شهوى ڕابردوو نهك ههر وهڵامیداوهتهوه، بهڵكو زۆربهى وڵاتانى عهرهبى موشهكى ئێرانیان پێگهیشتوه.
دهشڵێت، "هێرشێکی موشەکی یەکلاکەرەوە کرایهسهر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لەخاکی ئوردن، ئەمەش وەڵامێکە بۆ ئەو هێرشە بەردەوامانەی ئەمریکا کە لەناوخۆی ئێراندا ئەنجامیدەدات، تائێستاش زیانە گیانیو مادییەکانی ئەم هێرشە موشەکییە ئاشکرانەکراون".
ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئێران ئاماژە بەوەدەکەن، لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا بۆسەر ناوچەی "بەندەر کۆهستەک" لەباشوری ئێران، ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی کراوەتە ئامانج، لەو هێرشەدا دوو کەس کوژراونو ژمارەیەکی دیكهش برینداربون، تائێستاش ئەمریکا بەفەرمی لێدوانی لەسەر ئەو ڕوداوەى شهوى ڕابردوو نەداوە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، شهوى ڕابردوو دەستیانکرد بەوەشاندنی گورزی سەربازیی لەئامانجەکانی سەر بەسوپای پاسداران لەناوخۆی ئێراندا، سێنتکۆم دەڵێت، "ئەم هێرشانە دوای ئەوەدێن کە سوپای پاسداران هەوڵیداوە کەشتییە بازرگانییەکان لەگەروی هورمزو هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکە بکاتە ئامانج".
لهوبارهیهشهوه محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، واشنتۆنی هەڕەشە بارانکردو وتى، "ئەگەر ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئێران توندتربکات، وەڵامی سەربازیی توند دەدەینەوە، ئێران بەکردەیی کۆنتڕۆڵی مەیدانی جەنگی لایەو دوژمن تێگەیشتوە کە ناتوانێت بەر بەهێزی موشەکیی ئێران بگرێت".
لەنێوەندی ئەم گرژییانەدا، ڤلادیمێر بوتن سەرۆکی ڕوسیا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان هاوتا ئێرانییەکەی لەقیرغیزستان کۆبوەوە، پوتن جەختیکردەوە، سەرەڕای بارودۆخە سەربازییو سیاسییە ئاڵۆزەکە، مۆسکۆ بەردەوامدەبێت لەپەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ تاران.
لاى خۆیشیهوه جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لەلێدوانێکی تونددا وتی، "سەرکردایەتی ئێران بەڕاستی شێت بونو ئامادەی هەموو کارێکن، هیچ حیکمەتێکی ستراتیژیی لەپشت بڕیارەکانیانەوە نییە تەنها بۆ ئەوەی ڕێگریی لەهەناردەی نەوتو گاز بکەن".
ناوچەکە لەلێواری جەنگێکی گشتگیردایە؛ ئەمریکا لەناوخۆی ئێران دەداتو ئێرانیش بنکەکانی ئەمریکا لەئوردنو كوهیتو ئیمارات دەپێکێتو ترهمپ-یش هەڕەشەی سڕینەوەی یەکجاریی کۆماری ئیسلامی دهكاتو ئهمهش دۆخەکەی گەیاندوەتە ئەوپەڕی مەترسی.
