دژەتیرۆر: 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو لەئاسمانی هەولێر تێکشکێندران

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دژە تیرۆری کوردستان (هه‌ولێر) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، زنجیرەیەک هێرشی درۆنی بۆسەر سنوری پارێزگای هەولێر پوچەڵکراونەتەوەو 10 درۆن تێکشکێنراون.


به‌گوێره‌ى ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان (هه‌ولێر)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەنێوان کاتژمێر (1:13 تاوه‌كو 3:31)، هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە 10 درۆنی بۆمبڕێژکراو لەسنوری ئاسمانی پارێزگای هەولێر تێکبشکێنن‌و بخەنە خوارەوە.

دژەتیرۆر ئاماژەی بەوەشکردوە، "پڕۆسەی تێکشکاندنی درۆنەکان سەرکەوتوبوەو خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتوەتەوە".