ئیسرائیل لەترسی ئەتۆمەی پاکستان بەرەو هاوپەیمانییەکی سەربازیی نوێ هەنگاو دەنێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەکاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو جەمسەرگیرییەکی نوێء بێپێشینە هەنگاودەنێت، ئیسرائیل بۆ بەرپەرچدانەوەی هاوپەیمانی مەککە پەنا بۆ هاوپەیمانییەکی جیهانی دەبات کە ئەسیناو دەلهیء ئەبوزەبی لەدەوری یەک کۆدەکاتەوە؛ یارییەکە ئێستا لەسەر هاوسەنگیی هێزی ئەتۆمیء ڕێگریکردنە لەدروستبونی بلۆکێکی ئیسلامیی بەهێز.


ڕۆژنامەی (گریک سیتی تایمز)ی یۆنانی ئاشکرایکردوه‌، هەوڵێکی ئیسرائیلی هەیە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سەربازیی‌و ئەمنیی لەبەرامبەر هاوپەیمانی مەککە، ڕۆژنامەکە جەختیکردوەتەوە، ئەو زانیارییانەی باس لەم جوڵانەی ئیسرائیل دەکەن، بونەتە "ڕاستی".

بةطويَرةى ڕاپۆرتەکە، ئیسرائیل نیگەرانییەکی ڕاستەقینەی هەیە لەفراوانبونی (هاوپەیمانی مەککە) بۆ وڵاتانی ديكةى ئیسلامی، بەتایبەتی کە مەترسی هەیە توانای سەربازیی ئەتۆمیی پاکستان بگاتە دەست هەریەکە لەسعودیەو تورکیا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئیسرائیل پێشبینیدەکات لەماوەی داهاتودا هاوپەیمانییەکە فراوانتربێتء چەندین وڵاتی ديكةى ئیسلامی بگرێتەوە، ئەمەش پێگەی ئیسرائیل لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی بەرچاو لاوازدەکات، ئەم دۆخە وایکردوە ئیسرائیل بیر لەدروستکردنی هاوپەیمانییەکی دژە-هاوتا بکاتەوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگیی هێز لەناوچەکەدا، بەتایبەت دوای ئەوەی واشنتۆن نیازی خۆی بۆ کشانەوەی وردە وردەی هەژمونی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە کە ئەمەش هاوسەنگییە کۆنەکانی تێکداوە".

ڕۆژنامە یۆنانییەکە دەڵێت، "ئیسرائیل بەرەو دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ هةريةك لةوڵاتانى یۆنان بەسودوەرگرتن لەدوژمنایەتیی مێژویی نێوان ئەسیناو ئەنكەرە، هیندستان-يش کە دەترسێت بەنگلادیش بچێتە ناو هاوپەیمانی مەککەو ئاسایشی وڵاتەکەی بکەوێتە مەترسییەوە، هةروةها ئیمارات کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیسرائیل هەیەو لەبەرامبەردا پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە ساردن".

هەروەها باس لەوەشکراوە، ڕەنگە ئەم هەوڵانەی ئیسرائیل لەداهاتویەکی نزیکدا ئەرمینیاش بگرێتەوە، بەسودوەرگرتن لەناکۆکییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران، هەرچەندە ئەرمینیا بەهۆی پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ تورکیا هێشتا وەک ئەگەرێکی دور دەبینرێت.

لەلایەکی ديكةوة، ڕۆژنامەکە نوسيويةتى، "ئیسرائیل تاووتوێی پشتگیریکردنی هەندێک کەمینەو بزوتنەوە نەیارەکانی ناو وڵاتانی هاوپەیمانی مەککە دەکات، وەک (بەلوچء پشتونەکان)و بزوتنەوەکانی ديكةى دژ بەحکومەتی پاکستان".

جەختیشکراوەتەوە، یەکگرتنی ئامانجەکانی ئیسرائیلء هیندستان بۆ لاوازکردنی پاکستان، دەبێتە هۆی خێراکردنی پڕۆسەی دروستکردنی ئەم هاوپەیمانییە نوێیە.