شارپرێس:
یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕاگەیاند و هاوكات نهێنیی بەشدارینەکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەو لێدانانەی دواییەی ئیسرائیل ئاشکرا کرد.
کاتس هۆشداریی دا لە ئەگەری ئاڕاستەکردنی هێرشێک لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی گوشارە ئابوورییەکانی سەر ڕژێمی تاران.
ئاماژەی بەوەش کرد کە وەرزی جەژنەکانی جوو دوای نزیکەی 1 هەفتە دەست پێ دەکات و نزیکەی 3 هەفتە بەردەوام دەبێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەری ئەنجامدانی هێرش لەو کاتەدا.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە وتارێکیدا لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" و "پەیمانگەی ئیسرائیلی بۆ دیموکراسی" ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل و هێزی ئاسمانیی لە ئامادەباشیدان بۆ هێرشکردن، و ئەگەر ئێران هێرش بکات، بە هێزێکی گەورەوە و بەبێ پشتبەستن بە هیچ لایەنێک وەڵام دەدەنەوە.
کاتس دووپاتی کردەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و تەواوی دامەزراوەکانیان تێکشکاندووە و تا ئێستا دەستی پێنەکراوەتەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە سیاسەتی بڕاوەیان ڕێگەنەدانە بە تاران بۆ دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، و ئەگەر ڕووداوێکی وەها ڕوو بدات، بە ئەگەری زۆرەوە بەیەکەوە هێرش دەکەنە سەریان.