لەڕۆژئاوای كوردستان دژی سنورداركردنی خوێندن بەزمانی كوردی خۆپیشاندان دەستیپێكرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە شارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ بەرگری لە زمانی كوردی خۆپیشاندان و گردبوونەوە بەڕێوەچوون.

لە شارەكانی كۆبانێ، قامیشلۆ، گركێ لەگێ،  خەڵك ڕژانە سەر كۆڵان و شەقامەكان و بە درووشمی "زمانی كوردیمان هێلی سوورمانە" و "زمان شكۆمانە" خۆپیشاندان و گردبوونەوە و چالاكی جۆراجۆریان ڕێكخست و پێداگریی خۆیان لە خوێندن و پەروەردە بە زمانی كوردیی كرد .

ئەم خۆپیشاندانانە وەك هەڵوێستێك لە دژی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی دیمەشق هات كە تێیدا خوێندن و پەروەردەی بە زمانی كوردی سنووردار كردووە بۆ سێ وانە لە هەفتەیەكدا.