شارپرێس:
وتاربێژی نوێژی
هەینیی تاران، شێخ موحەمەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری، لەوتاری دوێنێ ههینیدا ڕایگەیاند،
دوژمن گەیشتوەتە قۆناغێکی تەواو لەبێئومێدی، ئەمەش ناچاریکردوە بپاڕێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی
دانوستاندنەکانو ناردنی ناوبژیوانان بۆ تاران.
شێخ عەلی ئەکبەری
بەشێوازێکی بڕیاردەرانە جەختیکردەوە، "تاوەکو تەواوی مەرجەکانی ڕێبەری باڵای
شۆڕشو کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدینەیەن، هیچ جۆرە دانوستاندنێک لەئارادانابێت".
ناوبراو دڵنیاییدا
کە دۆخی مەیدانیی هێزەکانیان یەکجار باشەو چهكدارهكانیان کۆنترۆڵو سەرپەرشتیی تەواویان
بەسەر گۆڕەپانی جەنگدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەڕێوەبردنی تەواوو هەمەلایەنەی گەروی ستراتیژیی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، یەکێکە لەبابەتە
هەرە گرنگهكانى ئەم ڕۆژانەو کەرنەڤاڵو کۆبونەوە جهماوهرییهكانیش بۆ پشتگیریکردنی
هێزە چەکدارەکان بەردەوامدەبن.
لەسۆنگەیەکی
هاوشێوەدا، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، عەمید ئەبو فەزل شوکارچی ڕایگەیاندبوو،
ئەو هەڕەشە بەردەوامو بێ بنەمایانەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو سەرکردەکانی
ئیسرائیلەوە بڵاودەکرێنەوە، ناتوانن سوپاكهیان لەتیاچون ڕزگاربکەن.
عەمید شوکارچی
جهختیكردهوه، ئەمجۆرە لێدوانانەی ترەمپو ئیسرائیل هیچ سودێکیان نابێت بۆ ڕێگریکردن
لەو شکستە یەک لەدوای یەکانەی کە لەسەر دەستی گەلی ئێرانو قارەمانانی هێزە چەکدارەکان
بەسەر سوپاکەیاندا دێت کە بەرەو نەمان هەنگاو دەنێت.
