باوک و کوڕێک لەحەوزێکی ئاودا خنکان

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، لەگوندی بێولە لەسنوری شارەدێی سیمیلان باوک و کوڕێک لەحەوزێکی کشتوکاڵیدا خنکان.


بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ئاگادارکردنەوەی ژوری کۆنترۆڵ، تیمەکانی ڕزگارکردن و غواسەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران لەگەڵ تیمێکی پۆلیسی خۆجێی  بنکەی سیمیلان بەخێرایی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستبەجێ دەستیان بە پرۆسەی دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکە کرد ".

ئەوەشیخستەڕوو، لە دوای دەرهێنانی تەرم، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و یاسایی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادگایی سۆران کرا.