روبەڕوبونەوەی چەکداری لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و داعش رویدا

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 684 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەکاتی کێۆماڵکردنی پێگە و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لەنزیک چیای حەمرین، روبەڕوبونەوەی چەکداری لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و تیرۆریستاندا رویدا.


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاندوە،" روبەڕوبونەوەکان لەنزیک چیای حەمرین لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین رویداوەو تاکو ئێستا زیانەکان نەزانراون ".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزە ئەمنییەکان لەناوچەکە بەشێوەیەکی چڕ بڵاوەیان پێکراوە.