نزیكەی 80 وڵات داوای كردنەوەی گەرووی هورمز دەكەن

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 نزیكەی 80 وڵات ڕۆژی پێنجشەممە داوای كردنەوەی خێرای گەرووی هورمزیان كرد و هێرشەكانی ئێران و حوسییەكانیان لە ناوچەكە و تێكدانی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسایشی وزەیان شەرمەزار كرد.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا كە عەبدوللەتیف بن ڕەشید ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین لە نەتەوە یەكگرتووەكان خوێندییەوە، هاتووە: "كردەوەكانی ئێران لە گەرووی هورمز بەردەوامە لە هەڕەشەكردن لە ئاسایشی نێودەوڵەتی و ماف و ئازادییەكانی كەشتیوانی".

لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: بە توندی ئیدانەی بڕیارەكەی حوسییەكان دەكەین بۆ دەستپێكردنەوەی ململانێكان لە یەمەن، بەردەوامی هێرشەكانیان بۆ سەر سعودیە و هێرشەكانیان لە دەریای سوور.

ئەم بەیاننامەیە لەلایەن دەوڵەتانی كەنداو و زلهێزە گەورەكانی ڕۆژئاواوە واژوكراوە و تێیدا هاتووە، پێشڕەوی حوسییەكان بەرەو گەرووی بابولمەندەب مەترسییەكانی سەر كەشتیوانی دەریایی و ئاسایش و بازرگانی جیهانی زیاد دەكات.