موحسین رەزایی: فڕۆکەی ئێمە نەفڕێت، فڕۆکەی کەستان نافڕێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 595 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران هۆشداریی دایە وڵاتانی ناوچەکە لە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران و هەڕەشەی پەکخستنی فڕۆکەخانەکانی ناوچەکە دەکات، دەشڵێت،" فڕۆکەی ئێمە نەفڕێت، فڕۆکەی کەستان نافڕێت ".


موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران رایگەیاند،" داوا لە تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە دەکەین نەچنە نێو سەرکێشییەکانی ئەمریکاوە".

وتیشی،" ئەگەر رێگری لە گەشتی فڕۆکە ئێرانییەکان بکەن، فڕۆکەخانەکانی ئەوانیش ناتوانن گەشتە ئاسمانییەکانیان بەڕێوەببەن".

 رەزایی پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ دەکات و دەڵێت،" ئێوە دۆستی ئێمەن، بەڵام نابێت بچنە بەرەی ئەمریکاوە، بەڵکو دەبێت رێگری لە فراوانبونی جەنگ بکەن ".