مارکۆ رۆبیۆ: باوەڕمان بە زەیدیی هەیە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک جێبەجێ بکات

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زانیاری نوێ لەبارەی کۆبونەوەکەی ترەمپ لەگەڵ عەلی زەیدیی لە نیویۆرک ئاشکرادەکات و دەڵێت، باوەڕمان پێی هەیە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک جێبەجێ بکات.

مارکۆ رۆبیۆ لەچاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" شەوی رابردوو عەلی زەیدیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەکۆبونەوەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوەوەو هەردولا پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەکی گروپە چەکدارەکانیان تاوتوێکرد ".

ئەوەشیخستەڕوو،" هیچ گومانێکمان لە پابەندبونی زەیدیی بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە نییە ".