لەبەغداوە بڕیارێک لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەست بە ڕێكارەكانی پلەبەرزكردنەوە و خەرجكردنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.


دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق فەرمانگەی بودجەی راسپارد رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی دەرماڵە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات، بەمەبەستی یەکسانکردنی مافەکانیان لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵ.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەوڵەکان بۆ ئەوەن ساڵانی رابردوی ڕاگیرانی پلەبەرزکردنەوە بۆ فەرمانبەران هەژمار بکرێنەوە، هەروەها تەواوی شایستە داراییە کەڵەکەبوەکانی پەیوەست بەو ماوەیەش بە تەواوی خەرج بکرێن.