ئەحمەد شەرع داوای كشانەوەی ئیسرائیل دەكات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا ڕۆژی چوارشەممە لە كۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند، بەرزاییەكانی جۆلان بە خاكی سوریا دەمێنێتەوە و پابەندبوونی بە سەروەری وڵاتەكەی دووپات كردەوە.

شەرع ڕایگەیاندووە، "هیچ هەوڵێك ناتوانێت شەرعیەتی دەوڵەتەكەمان، سەروەری یاساكانمان، یان جێبەجێكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان تێكبدات و جۆلان وەك خاكی سوریا دەمێنێتەوە".

سەرۆكی سوریا جەختی لەوە كردەوە كە "هەموو ڕێوشوێنەكانی لكاندنی سوریا پوچەڵن، وەك لە بڕیارنامەی 497ی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتووە، كە لە ساڵی 1981 دەرچووە و تێیدا لكاندنی بەشێك لە بەرزاییەكانی جۆلانی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە بە پووچەڵ ناسێندراوە".

شەرع ڕونیكردەوە كە ئیسرائیل بەردەوامە لە دەستدرێژی و هەڵمەت و هێرشەكانی بۆ سەر خاكی سوریا و داوای كشانەوەی ئیسرائیل لەخاكی سوریا دەكات.