مەسعود پزیشكیان: بەشەڕ خۆمان ڕادەست ناكەین

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە وتارێكدا لەكۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریی دا سەبارەت بە فراوانكردنی مەودای شەڕ لە ناوچەكەدا و دووپاتی كردەوە كە ئاشتی لەگەڵ ئێران لە بەرەكانی شەڕەوە نایەت. جەختیشی لەوە كردەوە كە ئێران لە ڕێگەی هێزی سەربازییەوە ڕادەست نابێت بەڵكو باوەڕی بە دیپلۆماسی هەیە.

پزیشكیان ئەمریكای تۆمەتبار كرد بەوەی كە ڕێگری لە گەیشتنی ئێران بە ڕێڕەوە ئاوییەكان دەكات و هەروەها واشنتۆنی بە بێ ڕێزی بە یاسا نێودەوڵەتییەكان تۆمەتبار كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی كە ئەمساڵ ئەمریكا و ئیسرائیل شەڕیان لەدژی بەرپاكرد، قوربانی تیرۆرە‌و تۆمەتەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای ڕەتكردەوە كە تاران  بەپشتیوانی تیرۆر تۆمەتبار دەكات.

سەرۆكی ئێران لە وتارەكەیدا وتی "سەرۆكی ئەمریكا بە تیرۆریست ناوی دەبردین. ئێمە قوربانی تیرۆرین. بەڵێ من لە ئێرانەوە هاتووم، كە ڕێبەری مەزنمان بەبێ هیچ پاساو و چوارچێوەیەكی یاسایی تیرۆر كرا. من لە ئێرانەوە هاتووم، كە قوتابخانەیەكیان بۆردومان كرد لە سەرەتای شەڕی ئەم دواییەدا".

جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە دانوستانەكان بەبێ پەنابردن بۆ هێز بەڕێوە بچێت.