وڵاتێکی دیکە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێران راگەیاند

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر هێڵی ئاسمانی ئێرانی، دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئیماراتی راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێران راگەیاند.

دەستەی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئیماراتی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەمڕۆ چوارشەممەوە تاکو کاتێکی نادیار، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی چون و هاتن لەگەڵ ئێران رادەگرین  ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو بڕیارە بەهۆی سزاکانی ئەمریکایە بۆ سەر کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران.

پێشتر، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکەش راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران راگەیاند.