شارپرێس:
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەکەرتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی بەنزینی هاوردەکراو بۆ عێراق گەیشتوەتە بەندەری بانیاسی سوریا، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی ڕاستەوخۆی بەنزینەکە لەڕێگەی تانکەرەکانەوە بەرەو ناوخۆی عێراق تاوەکو قەیرانی توندی کەمبونی بەنزین چارەسەربکرێت.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى سهرچاوهكه ئاشكرایكردوه، پرۆسەی بارکردنی بەنزینەکە لەناو تانکەرەکان لەبەندەری بانیاس دەستیپێکردوەو بڕیارە پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییو گومرگییەکان، قافڵەکان بەرەو سنورەکانی عێراق بەڕێبکەون.
بهوتهى سەرچاوەکە، ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ دابینکردنی پێداویستیی بازاڕی ناوخۆیی لەپێکهاتە نەوتییەکانو وردەکاریی زیاتر لەسەر بڕی گشتیی بەنزینەکەو ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەی کە کاڵاکەی لێ کڕدراوە، لەگەڵ گەیشتنی تانکەرەکان بەتەواوی بۆ ڕای گشتی ڕوندەکرێتەوە.
ئەم پەرەسەندنە کتوپڕە لەکاتێکدا دێت کە هەم بەغداو هەم چەندین پارێزگای دیكهى عێراق ماوەی چەند هەفتەیەکە بەدەست قەیرانێکی توندی کەمبونی بەنزینەوە دەناڵێنن؛ ئەمەش دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بۆ ماوەیەکی کاتی بازاڕەکان جێگیربون، بەڵام سەرلەنوێ شۆکو گرانیی سوتەمەنی ناوچە جیاوازەکانی گرتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، باسم محەمەد عەبادی وەزیری نەوتی عێراق پێشتر پشتڕاستیکردبوەوە، وەزارەتەکەیان بەچڕیی کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەم کورتهێنانە دەکاتو بەڵێنیدابوو، بارى كهورهى هاوردهى بەنزین لەدەرەوە بەپەلە دەگهیهنێته عێراق تاوەکو کۆتایی بەو بارگرانییە بهێنرێت لهسهرشانى هاوڵاتیان بهێندرێت.
