مەرجێكی نوێ بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری ڕاگەیەندرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرجێکی نوێی بۆ وەرگرتنی بەشەبەنزینی 750 دیناری ڕاگەیاندو دەڵێت، دەبێت شۆفێران كارتی نیشتیمانی و كارتی ئەلیكترۆنی سوتەمەنیان پێبێت. 


بەڕێوەبەرایەتییەكە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، كە شۆفێران پێویستە لەکاتی سەردانیکردنی بەنزینخانەکاندا بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری تەنها کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنیی سوتەمەنییان پێبێت.
 
لەڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت ناوی سیانیی سەر کارتی نیشتمانی و کارتی سوتەمەنییەکە هاوتاو وەک یەک بن. ئەگەر ناوەکان جیاواز بن، شۆفێرەکە بێبەش دەبێت لەوەرگرتنی بەشەبەنزینەکەی.
 
بڕیارە ئەم رێکارە نوێیەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لەرێکەوتی 8ی تشرینی یەکەمی 2026ەوە بەفەرمی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.