گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەفەرمیی دەستپێدەکەنەوە

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 219 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە پێنجشەممەی داهاتوو، 8ی تشرینی یەکەمی 2026، گەشتی ڕاستەوخۆی گواستنەوەی نیشتیمانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست پێدەکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، پلانی نوێی کارکردن گەشتی ڕۆژانە و بەردەوام لەنێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفی ئەشەرف و فڕۆکەخانەکانی مەشهەد، تاران و ئیسفەهان لەخۆدەگرێت.

ئەم هەنگاوە ئامانجی باشترکردنی هاتوچۆی گەشتیاران و دابینکردنی هەڵبژاردەی گواستنەوەی ئاسمانیی بەردەوام لەنێوان عێراق و شارەکانی ئێرانە.

وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ چالاککردنەوەی گواستنەوەی ئاسمانیی و بەهێزکردنی پەیوەندیی ئاسمانیی عێراق لەگەڵ ڕووە هەرێمایەتییەکانە.