سعودییە زیانی گیانی و مادی هێرشی حوسییەكانی بۆ سەر فڕۆكەخانەی ڕیاز ئاشكراكرد

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1134 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عەرەبستانی سعودییە  ڕایگەیاند لە هێرشەكانی حوسییەكاندا بۆ سەر فڕۆكەخانەی مەلیك خالید لە ڕیاز سێ كەس كوژران و فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی سعودییەش كراوەتە ئامانج.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی سعودییە دەڵێت، لە هێرشی یەكەمدا دامەزراوەكانی فڕۆكەخانەی مەلیك خالید لە ڕیاز كراونەتە ئامانج، هەروەها لەهێرشی دووەمدا فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی سعودییە كراوەتە ئامانج کە سەرنشینی تێدا نەبوون.

دەشڵێت، لەهێرشەكاندا سێ كەس كوژراون كە خەڵكی سعودییە بوون و ژمارەیەك كەسی دیكەی بیانیش بریندار بوون.