جەنگی ئەمریكا و ئێران لەعێراق یەكلایی دەبێتەوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1311 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕێكخراوی "گۆڵف فۆرەم"، تایبەت بە توێژینەوە سیاسییەكان، لەراپۆرتێكدا باسی لەوەكردووە كە چارەنووسی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران تا ڕادەیەكی زۆر بە ئەنجامی ملمڵانێی سەپاندنی نفووزیان لە عێراقەوە پەیوەستە.

ڕێكخراوەكە لە شیكردنەوەیەك دا وتوویەتی، سەرەڕای ئەوەی واشنتۆن فشارێكی زۆر لەسەر لە دەریادا دەخاتە سەر ئێران، نفووزی ئێران لە عێراق هێشتا بەهێزە و هەڵسوكەوتكردنی ئەمریكا لەگەڵ بەغدا بە شێوازی فشارێكی ڕاستەوخۆ، ڕێگایەكی گونجاو نییە.

بەپێی شیكردنەوەكە، هەوڵی واشنتۆن بۆ ناچاركردنی حكومەتی عێراق بەوەی بە ئاشكرا یەكێك لە نێوان ئەمریكا و ئێران هەڵبژێرێت، دەكرێت ببێتە هۆی ئەوەی هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی نفووزی ئێران لە عێراق سەرنەگرێت.

گۆڵف فۆرەم هۆشداریشی داوە كە فشارەكانی ئەمریكا لەسەر عێراق دەتوانێت ببێتە هۆی درووستبوونی "ملمڵانێی ناوخۆیی"، كە بە پێی شیكردنەوەكە، دەتوانێت نفووزی ئێران لە عێراق زیاتر بكات و كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆ لەسەر چارەنووسی جەنگەكە هەبێت.