شارپرێس:
لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ پاراستنی رەوشی شارەكە دەستوەردانیان كرد.
بەگوێرەی سەرچاوەكان هاووڵاتیانی عەرەبی شارەكە لەناوەندی شاری حەسەكە دەستیان بەخۆپیشاندان كردووە و بەشێكیان ڕژاونەتە كۆڵانەكان پەلاماری ماڵ و موڵكی گشتی و تایبەتیان داوە.
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ڕێگری لە ئاڵۆزی زیاتر و گەیشتنی خۆپیشاندەرەكان بەگەڕەكەكانی باكوری شارەكە دەستوەردانیان كردووە.
ئەوە لەكاتێكدایە كەناڵی فەڕمی سوریا لەهەواڵێكی بەپەلەدا بڵاویكردوەتەوە هاووڵاتیانی شاری حەسەكە خۆپیشاندانیان كردووە داوای چەسپاندنی ئاسایش و سەروەری دەوڵەت دەكەن.
خۆپیشاندانەكە لەگەڕەكی غوێرانەوە دەستیپێكردووە كە یەكێك لە گەڕەكە گەورەكانی حەسەكەیە و دەكەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەكە و زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەبن.