شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ شەممە هێرشی توندی كردە سەر بڕیاری بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بە پارێزەر نافانی پیلای، كە سەرۆكایەتیی ئەو لیژنەیەی نەتەوە یەكگرتووەكانی دەكرد كە ڕایگەیاند ئیسرائیل كۆمەڵكوژیی لە غەززە ئەنجامداوە.
ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی Truth Social نوسیویەتی: "من هیچ دەربارەی ئەم ئافرەتە نازانم و هیچ كەسێكی دیكەش نایناسێت! لە ڕاستیدا بەپێی زانیارییەكانی من، پێشتر هیچ كەسێك ناوی نەبیستووە، جگە لەوەی كە بە ڕونی ڕقی لە ئیسرائیلە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەش كردووە كە دەبوو خەڵاتەكە بەبێ جیاوازیی بە ئەمریكا ببەخشرێت نەك ئەو ئافرەتە، چونكە خۆی وەك نوێنەری ئەمریكا كۆتایی بە 8 جەنگ هێناوە و لەسەروبەندی كۆتاییهێنان بە 2 جەنگی دیكەی وەك ئێران و ڕوسیا و ئۆكرانیایە.
ترەمپ جەختی كردەوە كە دەبوو 8 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەربگرێت بۆ چارەسەركردنی ململانێكانی نێوان: كەمبۆدیا و تایلاند، كۆسۆڤۆ و سڕبیا، كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ و ڕواندا، پاكستان و هیندستان، ئیسرائیل و ئێران، میسر و ئیتیكۆپیا، ئەرمینیا و ئازەربایجان، و ئیسرائیل و حەماس.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، كۆمیتەی نۆبڵی نەرویژی لە ئۆسلۆ ڕایگەیاند كە ناڤانتام "ناڤی" پیلای، یاسادانەری ئەفریقای باشور و دادوەری پێشووی دادگای دادی نێودەوڵەتیی لە لاھای، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 پێبەخشرا. ئەمەش وەك ڕێزگرتنێك لە "هەوڵەكانی بۆ بەهێزكردنی ئاشتیی و یاسای نێودەوڵەتی".
لیژنەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە پابەندبوونی پیلای بە پرەنسیپە یاساییە جیهانییەكان لە سەرەتای كارەكانیدا دەركەوتووە، كاتێك بەرگریی لە نێڵسۆن ماندێلا و ئەوانی تر كردووە كە دژی ڕژێمی جیاكاری ڕەگەزی (ئاپارتاید) وەستاونەتەوە.
ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
