چەندین خێزانی دیكەی سەرێكانی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامەو بڕیارە زیاتر لە 600 خێزانی دیكەی كوردی نیشتەجێی كەمپەكانی حەسەكە، بگەڕێنەوە زێدی خۆیان لەسەرێكانی.


میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، لەچوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، ئامادەكاریی دەكرێت بۆ گەڕانەوەی كاروانی شەشەمی ئاوارەكان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، كە زیاتر لە 600 خێزان دەبن  دیكەی ئاوارەكان كە لە 400 خێزانی كورد پێكهاتوەو بەهۆی شەڕەوە لەشاری سەرێكانی ئاوارە ببوون و لەكەمپەكانی پارێزگای حەسەكە نیشتەجێ كرابون، دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا زیاتر لەدوو هەزار خێزانی ئاوارەی كورد، لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاساییكردنەوەی دۆخی سوریاو ڕۆژئاوای كوردستان، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لەسەرێكانی و گوندەوارەكانی دەوروبەری.