فڕۆكە جەنگییەكانی بەریتانیا بۆ پاراستنی سعودییە ئۆپەراسیۆنیان دەستپێكرد

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزی ئاسمانی بۆ پاراستنی سعودییە لە هێرشی حوسییەكان ڕاگەیاند.

  وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا لەجۆری تایفون بۆ یارمەتیدانی پاراستنی شارەكانی سعودییە و ژێرخانی وڵاتەكە لە هێرشەكانی حوسییەكان ئۆپەراسیۆنەكانیان دەستپێدەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسەكان بڵاویانكردەوە كە فەڕەنسا هێز دەنێرێت بۆ هاوكاریكردنی سعودییە لەڕوبەڕوبونەوەی هێرشەكانی حوسییەكان.

هاوكات توركیا و پاكستان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی مەككە هاوكاری پێشكەشی سعودییە دەكەن لە شەڕی دژی حوسییەكان.

لەلایەكی دیكەوە پەرلەمانی میسر بۆ دووەمجار پەسەندكردنی بڕیاری ڕێدان بە وڵاتەكەی بۆ هاوكاری سعودییە لە شەڕی حوسییەكان دواخست.