ئێران بردنە دەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو ڕەتدەكاتەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 233 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

موحسین ڕەزایی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە میانەی دیدار لەگەڵ عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاكستان، دووپاتی كردەوە كە تاران ڕەتیدەكاتەوە هیچ بڕێكی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەو وڵاتە ببرێتە دەرەوە. چونە ناو دانوستانی لەگەڵ ئەمریكا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی متمانە و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ئێرانی لەلایەن واشنتۆنەوە گرێدا.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕایگەیاندووە، "هیچ بڕێكی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نابرێتە دەرەوە و ئەم مادەیە بە سەرمایەی گەورە و سەروەت و سامانی نیشتمانی دەزانرێت كە مەبەست لێی بەكارهێنانی ناوخۆییە".

ڕەزایی وتی، گەل و بەرپرسانی ئێران یەكگرتوون، دانوستان ئەنجام نەدەن تا ئەمریكا متمانە دروست نەكات و ئەمەش لە وەڵامدانەوەی مەرجەكانی تارانەوە دەست پێدەكات.

لای خۆیەوە عاسم مونیر چارەسەری پرسی سنووری نێوان ئێران و پاكستان و كردنەوەی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی وردەكارییەكانی هۆكاری داخستنی یان ڕادەی دەستپێكردنەوەی هاتوچۆ بخاتەڕوو.