تورکیا مەرجی کشانەوە لەهەرێمی کوردستان و رۆژئاوا ئاشکرادەکات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1833 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، تاوەکو ئاسایشی سنورەکانیان مسۆگەر نەکەن، لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان ناکشێنەوە.


یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاند،" دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخەکە کرد و دڵنیا بوین لەجێبەجێکردنی مەرجەکانمان لەڕوی ئاسایشی ناوچەکە و سنورەکانەوە، ئەوکات بیر لەچۆڵکردنی بنکە و سەربازگەکانمان لە ناوچەکە دەکەینەوە".

لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە، بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسە فەڕەنسییەکەی ڕاگەیاندوە، لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەسوریا، 16 بۆ 18 هەزار سەربازی تورکیا لە سوریا بونیان هەبوە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بە "فرانس پرێس"ی وتوە، لە ئێستادا نزیکەی 800 بۆ هەزار سەربازی تورکیا لە عێراق بونیان هەیە.