شارپرێس:
حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەسەرۆکایەتیی عەلی
زەیدیی، ڕێکارێکی ئەمنیی توندى دژ بەتەواوی سەرکردە، ئەندامو نوێنەرانی بزوتنەوەی
ئەنساروڵڵای حوسییەکانی یەمەن لەناو وڵاتەکەدا گرتەبەر، پاش توندبونەوەی گرژییە هەرێمییەکانو
گەمارۆدانی شاری تەعز لەلایەن حوسییەکانەوە، دەزگا ئەمنییەکانی بەغدا هۆشداریی ئەوە
دەدەن، مەترسییەکی جدی لەئارادایە کە حوسییەکان خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ وەشاندنی
هێرشی موشەکی یان درۆنی دژ بەعەرەبستانی سعودیە بەکاربهێنن، ئەمەش وایکردوە زهیدیى
بەفەرمی هۆشداریی کۆتایی بداتە نوسینگەکەیان تاوەکو بەغدا نەبێتە بەشێک لەجەنگی
حوسیهكانو ڕیاز.
هۆشدارییەکانی زەیدییو بلۆککردنی چالاکییەکانی
حوسییەکان
حکومەتی عێراق بەفەرمی سەرجەم سەرکردەو لایەنگرانی
حوسییەکانی لەناو وڵاتەکەدا ئاگادارکردوەتەوە کە ئەنجامدانی هەرجۆرە چالاکی، کۆڕ،
کۆبونەوەی سیاسیی یان دەرکەوتنی میدیایی لەناوخاکی عێراقدا بەتەواوی قەدەغەیە،
داواشی لێکردون، دەبێت دەستبەجێ زانیاریی وردو تەواو دەربارەی شوێنی نیشتەجێبون، جۆری
جوڵەکانو داتای کەسیی خۆیان پێشکەش بەحکومەت بکەن؛ بەشێوازێک کە بۆ هەر جوڵەیەک پێویستە
پێشوەختە ڕەزامەندیی فەرمی وەربگرن.
وهكو سهرچاوهكان دهڵێن، ئەم بڕیارە
تونده بۆ ئەوەیە تاوەکو ڕێگریی ڕەها بکرێت لەوەی حوسییەکان پۆستو پێگەکانیان لەعێراق
بۆ هێرشکردنەسەر کێڵگە نەوتیو فڕۆکەخانەکانی سعودیە بەکاربهێنن، کە ئەمەش بەتەواوی
پێچەوانەی ئەو دڵنیاییانەیە کە زەیدیی لەنیویۆرک دابویە دۆناڵد ترەمپ سهرۆكى ئهمریكا.
جوڵەی سەرکردەکانو کوژرانی حوسێن مەستور لەجورف
سەخر
لە ساڵی 2018وە، حوسییەکانی یەمەن بەفەرمی
نوسینگەیەکی نوێنهرایهتییان لەگەڕەکی دیپلۆماسیو دەوڵەمەندی (جادریە) لەبەغدا هەیە،
لەماوەی ڕابردودا، ژمارەیەک لەسەرکردە باڵاکانیان هاتونەتە عێراقو نیشتەجێبون، لەوانە:
ئەبو عەلی ئەلعەزی، محەممەد عەبدولعەزیم ئەلحوسیو ئەبو تەها ئەلوەشلی.
ئەم سەرکردانە چەندینجار سەردانی بارەگا فەرمییەکانی
حەشدی شەعبیو گروپە چەکدارەکانیان لەبەغداو پارێزگاکانی دیكهدا کردوە، مەترسیی ئەم
تێکەڵبونە سەربازییە کاتێک بۆ پێنتاگۆن دەرکەوت کە لەمانگی ئابی 2024دا، فڕۆکە جەنگییەکانی
ئەمریکا بارەگایەکی حزبوڵڵای عێراقییان لەناوچەی ستراتیژیی (جورف سەخر) لەبابل بۆردومانکردو
تێیدا فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی حوسییەکان بەناوی (حوسێن عەبدوڵڵا مەستور)
کوژرا کە سەرقاڵی پەرەپێدانی پیشەسازیی درۆن بوو لەعێراقدا.
ئەبو ئیدریس ئەلشەرەفی کێیە؟ (کەسی یەکەمی
حوسییەکان لەعێراق)
ئەبو ئیدریس ئەلشەرەفی، نوێنەری فەرمیو ڕەهای
بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)و سەرپەرشتیاری سەرەکی تەواوی مەلەفی دارایی، سیاسییو
سەربازیی یەمەنییەکانە لەعێراقدا.
ئەلشەرەفی تەنها دیپلۆماتکارێکی ئاسایی نییە،
بەڵکو یەکێکە لەپیاوە زۆر جێگه متمانەکانی ڕێبەری بزوتنەوەکە (عەبدولمەلیک حوسی)و
وەک ئەندازیاری گرێدانی پهیوەندییەکانی نێوان گروپه چەکدارەکانی عێراقو حوسیهكانى
یەمەن کاردەکات.
ناوبراو لەڕێگەی نوسینگەی جادریەوە، سەرپەرشتیی
پڕۆسەی دابینکردنی هاوکاریی دارایی، گواستنەوەی تەکنەلۆژیای موشەکیو درۆنو ڕێکخستنی
خولی مەشقو ڕاهێنانی سەربازیی دەکات بۆ چەکدارانی حوسی لەناو سەربازگەکانی عێراقدا،
ئێستاش، ناوبراو کلیلو دەمڕاستی سەرەکی دەزگا ئەمنییەکانی عێراقە بۆ ڕاگرتنی هەر
کتوپڕییەکی سەربازیی دژ بەوڵاتانی کهنداو.
