شارپرێس:
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق لەڕێگەی دەرکردنی ئاگادارییەکی
کاتیی فڕۆکەوانییەوە (NOTAM)،
گۆڕانکاریی بەپەلەی لەشێوازی جوڵەو نیشتنەوەی فڕۆکە بازرگانییەکاندا ڕاگەیاندو گەشتەکانی
بەچەند ڕێڕەوێکی ئاسمانیی دیاریکراودا بەستەوە.
بهگوێرهى بڕیارەکە، لەماوەی نێوان (7 تا 11)ی ئهم مانگهدا، سەرجەم
ئەو فڕۆکە بازرگانیو ترانزێتانەی کە ڕوو لەفڕۆکەخانەکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانیو
کەرکوک دەکەن یان بەئاسمانی وڵاتەکەدا تێدەپەڕن، دەبێت تەنها پابەندی ئەو ڕێڕەوە دیاریکراوانەبن
کە لەلایەن بەشی چاودێریی ڕادارییەوە ئاڕاستە دەکرێن.
لەکاتێکدا دەنگۆی داخستنی تەواوەتیی ئاسمان بڵاوبوبوەوە، لایەنە فەرمییەکانی
بەغدا بهتایبهت فەرماندەیی پهیوەندییەکانی حکومەت ڕایگهیاند، ئاسمانی عێراق بەتەواوی
کراوەیە، هۆکاری ئەم ڕێککارە کاتیەشى بۆ بەڕێوەچونی مەشقو ڕاهێنانی ساڵانەی هێزەکانی
فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی عێراق بەتەقەمەنیی زیندوو گهڕاندوهتهوه.
وهكو جهختكراوهتهوه، "ئەم سنوردارکردنە ئاسمانییە هەمیشەیی
نییە، بەڵکو ڕۆژانە تەنها لەکاتژمێر (8ى بەیانی تا 2ى دوانیوەڕۆ) بهگوێرهى کاتی
ناوخۆیی جێبەجێدەکرێتو گەشتەکان لەدەرەوەی ئەم کاتانەدا بەشێوازی ئاسایی خۆیان بەردەوامدەبن".