شارپرێس:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەفەرمی ڕایگەیاند، کۆمەڵە سزایەکی نوێی بەسەر
هەشت کۆمپانیاو قەوارەدا سەپاندوە کە بنکەکانیان لەوڵاتی کەنەدایە، بەهۆی هەبونی
پهیوەندییو ئاسانکاریی دارایی لەبەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
نوێترین سزاکانی ئەمریکا کە لەلایەن نوسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکان
(OFAC) دەرکراوە، ڕاستەوخۆ هەشت
کۆمپانیای خزمەتگوزاریی داراییو ئاڵوگۆڕی دراو دەگرێتەوە کە لەناوخاکی کەنەدادا
کاردەکەنو بنکەی سەرەکییان ههر لهو وڵاتهیه.
بهگوێرهى بەیاننامەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەم کۆمپانیایانە
تۆمەتبارکراون بەوەی وەک دەروازەیەک بۆ تێپەڕاندنی سزاکانی سەر ئێران بەکارهاتونو
ئاسانکارییان بۆ گواستنەوەی پارەو ڕاییکردنی مامەڵە داراییەکانی سەر بەلایەنو دامەزراوە
ئێرانییەکان کردوە.
ههر بهگوێرهى ئەم بڕیارە، تەواوی داراییو سهروهتى ئەو هەشت قەوارەیە
لەناو ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکادا بلۆکدەکرێتو قەدەغەیە چیدی هیچ هاوڵاتیو
دامەزراوەیەکی ئەمریکی یان نێودەوڵەتی مامەڵەی بازرگانیو داراییان لەگەڵدا بکەن.