پێگەیەکی عێراقیی دەڵێت: تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ئاگاداری کێشەکانی پارتی و یەکێتیە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی سلێمانی و هەولێر دەکات.
پێگەی "عالەم جەدید" لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، تۆم باراک لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی قسەیکردووە و داوای لێکردوون دۆخەکە هێور بکەنەوە و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان، وەک پێگەکە لەزاری سەرچاوەیەکەوە دەڵێت: بریارە تۆم باراک بچێتە دەباشان و پیرمام بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتی.
هەروەها پێگەکە ئەوەشی بڵاوکردوەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە دوای پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی پەیامێکیان ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی کردووە و وتویانە: ئەوەی لە هەرێمی کوردستان روودەدات پرسێکی ناوخۆییە، قۆناغی ئێستاش جیاوازترە لە ڕابردووە، ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەندییەکی باشتری لەگەڵ پارتی هەیە، بۆیە نایانەوێت بچنە بەرەی لایەنێکی کوردی دژ بە لایەنەکەی دیکە.