دادگای فیدراڵی ئەمری وەلائی بۆ راگرتنی کاروباری پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

دادگای فیدراڵ ئەمری وەلائی بۆ راگرتنی کاروباری پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە

کەمێک پێش ئێستا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵاکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێی بۆ دەرکردنی فەرمانی وەلائی بە ئامانجی راگرتنی کاروباری پەرلەمانی کوردستان رەت کردەوە.

دادگای فیدراڵیی عێراق سکاڵای هەریەک لە یەکێتی و نەوەی نوێی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ کرد و بە کۆی دەنگ رەتی کردەوە فەرمانی وەلائی بۆ وەستاندنی پرۆسەکە دەربکات. 

ئەو دوو لایەنە لە رێگەی سکاڵاکانیانەوە داوایان کردبوو پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێت، بەڵام دادگا بەبێ ئەوەی هیچ رێکارێکی کاتی بۆ راگرتنی پرۆسەکە پەسەند بکات، سکاڵاکانی رەت کردەوە.