ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكرد

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1236 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 
شارپرێس:

محەمەد فەیسەل كەریم خان برادۆستی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی پەرلەمان كرد دوای ئەو مشتومڕەی لەدوای دانیشتنەكەی چواری ئەم مانگەوە دروستبوو.

سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی برادۆستییەكان بۆ شارپرێس ڕایگەیاند، محەمەد فەیسەل كەریم خان برادۆستی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی پەرلەمان كرد.
 

بەگوێرەی سەرچاوەكەی شارپرێس، ئەو ئەندامەی پەرلەمان لەڕۆژی حەوتی ئەم مانگە دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشكردووە، بەڵام ئەمڕۆ لەپەرلەمان وەرگیراوە چونكە پێویست بووە خۆی ئامادە بێت، بەڵام لەدەرەوەی وڵات بووە.

 محەمەد فەیسەل كەریم خان كاندیدی ژمارە (٥)ی بازنەی هەولێر بوو لە لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەساڵی ٢٠٢٤، بەبەدەست هێنانی (٩٫٧٣٣) دەنگ بووە پەرلەمانتار و لەدانیشتنی ڕۆژی ٤ی ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان بەشداری لەكاراكردنەوەی پەرلەمان كرد و هاوكات كشانەوەی خۆی لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕاگەیاند.