شارپرێس:
شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، هەرێمى کوردستان
لە بەردەم دۆخێکى هەستیاردایەو پارتى هەموو کوردستانى
کردوەتە قوربانى بۆ پۆستێک بۆ مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى.
شاسوار عەندولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی
نوێ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئێستا سێ بژاردە هەیە،
بژاردەى یەکەم ئەوەیە بودجەى سلێمانى و هەندێک شارى دیکە بەجیا بنێردرێت، واتە
پڕۆژەیەک هەیە بودجەى سلێمانى و هەڵەبجە بەجیا بێت ".
ئەوەشیخستەڕوو، بژاردەى دووەم ئەوەیە
دوو حکومەت و دوو سەرۆکى حکومەتمان هەبێت، بژاردەى سێیەمیش ئەوەیە دوو ههرێم ههبێت، دهستور دهڵێت
10%ـی ههر پارێزگایهك داوا بكهن دهتوانن ببن به ههرێم.
شاسوار عەبدولواحید وتیشی،" تاوەکو
بتوانین بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەم بژاردانەدا نین، حەز دەکەین کوردستانێکى
یەکگرتوومان هەبێت ".
باسی لەوەشکرد،" لە بەغداد بە مەسرور بارزانییان وتبوو ئەگەر هێز بجووڵێنن
دەستتێوەردان دەکەین، ئەگەر یەکێتیش بیکات هەر ئەو کارە دەکەین ".