شارپرێس:
سەرباری ئەوەی عەلی زەیدیی سورە لەسەر هەڵوێستەکانی
لەبارەی چەککردنی گروپەکان، کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، سەرۆکی حکومەتی
عێراقی بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت،" بە هیچ جۆرێک
دەستبەرداری چەکەکانمان و جورفوسەخر نابین ".
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"
وێڕای چونی حزبوڵڵای عێراق بۆ نێو دانوستانەکانی رێکخستنی چەک و واژۆکردنی
رێککەوتنی سەروەری لەگەڵ ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی و حکومەتدا، بەڵام سەرۆکی
حکومەت بەڵێنەکەی شکاندوە و نوسینگەکەی لە رێگەی کەناڵە ئیماراتی، سعودی، هەندێک
لە کەناڵە ناوخۆییەکان و ئەو دەنگە بەکرێگیراوانەی بەدوایاندا کەوتون راپۆرتی
هەڵبەستراوی بڵاوکردوەتەوە ".
ئەوەشیخستەرووو،" هەردوو دۆسیەی ناحیەی جورفوسەخر و چەکی مقاوەمە
دەبێت لە دەرەوەی ململانێی سیاسیدا بن و بە هیچ شێوەیەک لەم پرەنسیپە پاشگەز
نابنەوە ".