ئەمریكا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بەجوڵە كردەوە

جیهان

29 خولەک پێش ئێستا‌ 93 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشكرایكردوە، كە فڕۆکەهەڵگری ڕۆزفێڵت تا سبەی دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەدوو فڕۆکەهەڵگری دیکەی ئەمریکاوە دەبەسترێتەوەو لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.


ڕۆژنامە ئەمریكییەكە لەزاری سەرچاوەیەكی باڵاوە ئەوەشی خستوەتەڕوو، كە فڕۆکەهەڵگری تیۆدۆر ڕۆزفێڵت لەم هەفتەیەدا دەگاتە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بەسێنتکۆم. ئەم گەیشتنە مەودایەکی سەربازیی بۆ ئەمریکا دەڕەخسێنێت کە رێگە بەهێرشکردنە سەر ئێران دەدات، لەئەگەری شکستپێهێنانی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و دەستپێکردنەوەی پێکدادانەکان.

سوپای ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەم جموجۆڵە لەچوارچێوەی ئاڵوگۆڕێکی پلاندانراوی هێزەکانەو بەمانای زیادکردنی هەمیشەیی هێزەکان لەناوچەکەدا نایەت.

ئەم جوڵە سەربازییانە لە کاتێکدان ئەمریکا پێشتر ژمارەیەک فڕۆکەی تایبەتمەند بە جەنگی ئەلیکترۆنی و کەشتیگەلی دەریاوانی کە هەزاران سەربازی هێزی پیادەی دەریایی و فڕۆکەی جەنگییان پێیە، ڕەوانەی ناوچەکە کردوە.