شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبونەوەى ئەمڕۆىدا بڕیاریدا ده‌ستكاری پڕۆژه یاساى چاکسازى مووچه و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان بكات و پاشان ره‌وانه‌ی بكاته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا بڕیاردراوه دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری پڕۆژه یاسای چاكسازی مووچه و خانه‌نشینی پله باڵاكان ده‌كرێت ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان هه‌روه‌ها بڕیاریداوه دوو شاند بۆ گفتوكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبهێنێتن كه تابیه‌ت ده‌بن به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان و پرسی پكشی هه‌رێمی كوردستان.
ه.م