بایکۆتکردنى کاڵاى تورکی لە هەرێمى کوردستان فراوانتر دەبێت

کوردستان

20/10/2019‌ 1150 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تا دێت بازنەى بایکۆتکردنى کاڵا تورکییەکان لەلایەن هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانەوە فراوانتر دەبێت.

دواى دەستپێکردنى لەشکرکێشى سوپاى تورکیاو گروپە چەکدارەکان بۆسەر رۆژئاواى کوردستان هەڵمەتى بایکۆتکردنى کاڵاکانى تورکیا لە شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکردوە.

سیروان رەسوڵ یەکێک لە سەرۆکى تیمەکانى بڵاوکردنەوەى هەڵمەتى بایکۆتکردنى کاڵاى تورکی بەشارپرێسى راگەیاند، لە پێنج رۆژى رابردوودا توانیومانە هۆشیاریەکى زۆر لەناو هاوڵاتیان بڵاو بکەینەوە کە بایکۆتى کاڵاى تورکی بکەن لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییەى تورکیا دەستپێکردوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تا دێت بازنەى ئەو بایکۆتە لەناو هاوڵاتیان فراوانتر دەبێت کە بەوتەى ئەو لەئێستا لە ٣٥% هاوڵاتیان بایکۆتى کاڵاى تورکیایان دەستپێکردوەو چاوەڕوان دەکرێت ئەو رێژەیە زیاتر دەبێت.

هەروەها سیروان رەسوڵ باس لەوەش دەکات، لەو چەند رۆژەدا پەیوەندیان بەچەندین بازرگانەوە کردوە تا هێنانى کاڵاى تورکی بۆ هەرێم بوەستێنن و نەیهێننە هەرێمەوەو دەشڵێت، هەندێک لە بازرگانەکان وەڵامدانەوەیان زۆر باش بووەو هەندێکی دیکەش بریاری بایکۆتیان نەدا لەبەر بەرژەوەندییە مادییەکانى خۆیان، بۆیە پێویستە سەرجەم بازرگانەکانمان بایکۆتى کاڵاى تورکی بکەن وەک کاردانەوەیەک بۆ داگیرکارییەکانى تورکی".

هاوکات لەگەڵ بایکۆتى تورکى، لە زۆربەى شارو شارۆچکەکان هەڵمەتى کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارى بۆ ئاوارەکانى رۆژئاواى کوردستان و بریندارەکان دەستیپێکردوەو چەندین کاروانى هاوکارییەکان رەوانەى رۆژئاواى کوردستان کراوە.

س.هـ

 

بەپەلە