کۆبوونەوەی بایدن و سوودانی دەستیپێکرد

عیراق

15/04/2024‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لەکۆشکی سپی لە واشنتن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

جۆ بایدن رایگەیاند پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمەریکا گرنگه، سەربازەکانمان پێکەوە شکستیان بەداعش هێنا.

بایدن دەشڵێت بەپاراستنی هاوپەیمانەکانمان بەعێراقیشەوە پابەندین، هەوڵیش دەدەین ڕێگری لەفراوانبوونی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین.

لای خۆیەوە سوودانی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ بایدن لە کۆشکی سپی گوتی، خوازیارین پەرە بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا بدەین و پەوتر دەبن، کاتی سەردانەکەمان هەستیارە.

دەشڵێت لەگەڵ ئەمەریکا پێکەوە شەڕی داعشمان کرد و سەرکەوتین.