هێرشکرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر

کوردستان

26/04/2024‌ 786 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

میدیاکانى نزیک لە یەکێتى بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا هێرش کرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر لە سنورى قەزاى چەمچەماڵ و قایمقامى چەمچەماڵیش ڕایگەیاند، بە هۆى هێرشەکەوە شەش کەس بونەتە قوربانى.

میدیاکانى یەکێتى بڵاویان کردەوە، کە لە ڕێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە، هێرشکراوەتە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر.

لەوبارەیەوە، رەمەک رەمەزان، قایمقامى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆرەوە دوو گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش برینداربوون

کێڵگەى غازى کۆرمۆر دەکەوێتە سنورى قەزاى چەمچەماڵەوە و لە ساڵى ڕابردووەوە چەندینجار بە موشەک و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

بەپەلە