شارپرێس:
پەیمانگایەکی
فەلەکناسی پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی وادەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ ڕادەگەیەنێت.
پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسیی
میسر لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە روی فەلەکییەوە پێشبینیدەکرێت رۆژی
چوارشەممە 28ى 5ى 2025 یەکەم رۆژی مانگی (زولحیجە)ـی ساڵی 1446ـی کۆچی بێت، ڕۆژی پێنجشەممەش
5ى 6ى 2025 عەرەفە دەبێت.
ئەوەشیخستەڕوو، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، رۆژی
هەینی 6ى6ى 2025، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.