لەسلێمانی شۆفێرێکی تاکسی بە تەور لە‌هاوڵاتییەک دەدات

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سه‌رچناری شاری سلێمانی شۆفێرێكی تاكسی به‌ ته‌ور لە هاوڵاتییەک دەدات، پۆلیسی شارەکەش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕوداوەکە بەوجۆرە بوە کە لەسەر کێشەی پارە دەمەقاڵێ کەوتە نێوان شۆفێری ئەو تاکسییە و هاوڵاتییەکە، لەئەنجامدا شۆفێرەکە بە تەور هێرشی کردە سەر هاوڵاتیەکە و بە سەختی برینداری کرد، دوای ڕوداوەکەش بریندارەکە بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە .

ئەوەشیخستەڕوو، روداوەکە لەگەڕەکی شەهیدانی سەرچناری شاری سلێمانی بوە و  فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچوە.

بەپەلە